له نێوان نوێژ و مێشك شۆردنه‌وه
بانگه‌وازی راهیبه‌یه‌ك بۆ حزبوڵڵا مشتومڕی لێده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه نیوزـ
خانمێكی راهیبه‌ی مارۆنی، له قوتابخانه‌یه‌كی مه‌سیحی له لوبنان، له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك قوتابیدا راده‌وه‌ستێت و داوایان لێده‌كات له پێناو "پیاوانی مقاوه‌مه" له باشوری لوبنان كه به‌رگری له وڵات ده‌كه‌ن، نوێژ بكه‌ن.
پیاوانی مقاوه‌مه، ئه‌وانه‌ی ماریا زیاده‌ی راهیبه، ئاماژه‌ی بۆ كردوون، ئه‌ندامی گروپی حزبوڵڵای لوبنانین كه ماوه‌ی 6 مانگه، له‌سه‌ر سنور، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له شه‌ڕدان و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌ززه، ئه‌وان بوونه‌ته یاریزانێكی هه‌رێمی و رۆڵێكی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه.
له ماوه‌كانی پێشووتری ئه‌م مانگه‌دا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بانگخوازییه‌كه‌ی مایا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبوه‌وه، هه‌ندێك كه‌سی تووڕه كرد و به "شۆردنه‌وه‌ی مێشك"ی منداڵه‌كان و سه‌پاندنی بیروڕا سیاسییه‌كانی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌دا، تۆمه‌تباریان كرد. وه‌لێ هه‌ندێكی دی، به خێرایی كه‌وتنه پشتگیریكردن و پاڵپشتیكردنی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كه به "بوێر و شه‌رافه‌تمه‌ندانه" وه‌سفیان كرد.
لوبنان سه‌رزه‌مینی گروپی ئاینی فره جۆره، له رووی سیاسییه‌وه سه‌رۆكی وڵات ده‌درێت به مه‌سیحییه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ موسڵمانێكی شیعه‌یه، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ موسڵمانێكی سونه‌یه.
حزبوڵڵای لوبنان كه له ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، یه‌كه‌م هێرشی خۆی له دژی ئیسرائیل، له رۆژی 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 ده‌ستپێكرد. واته یه‌ك رۆژ دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر باشوری ئیسرائیل كه بووه هۆی كوژرانی 1200 كه‌س و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی وه‌ك بارمته و به‌رپابوونی ئه‌م شه‌ڕه‌ی دوایی له غه‌ززه.
گوتاری ئه‌و خانمه راهیبه‌یه، گرنگییه‌كی به‌رفراوانی پێبدرا، لای هه‌ندێك تووڕه‌بونی زۆری لێكه‌وته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و گوتاره له كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی مه‌سیحییه‌وه ده‌رچووه.
له هه‌مان ئه‌و گرته‌یه‌دا، ماریا ده‌رده‌كه‌وێت و داوای نوێژكردن ده‌كات بۆ "منداڵ و گه‌ل و دایكانی باشور و پیاوانی مقاوه‌مه" و ئه‌وه‌ی له‌و پێناوه‌دا كه‌مته‌رخه‌می بكات، به "ناپاك/ خائین" وه‌سفی ده‌كات، ئه‌م وه‌سفه نیگه‌رانی لای زۆرێك خستووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ته‌مه‌نی قوتابییه‌كانی زۆر بچوكن. كه‌چی له به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكی دی پێیانوایه، بانگه‌وازه‌كه‌ی په‌یامی خۆشه‌ویستییه، له پێناو گه‌لی باشوری لوبنان.
ئه‌و راهیبه‌یه به قوتابییه‌كانی ده‌ڵێت: "له باشور، قوتابی هه‌یه له ته‌مه‌نی ئێوه‌دایه، ده‌ڵێن تاقه خه‌ونی ئێمه، ئه‌وه‌یه خاكه‌كه‌مان بپارێزین".
ئه‌نتۆنیۆس تۆق چالاكوانی مه‌سیحی نه‌یار به حزبوڵڵا، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، ره‌خنه له مایای راهیبه ده‌گرێت و داوا له كلێسای مارۆنی ده‌كات، له دژی مایا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر "چونكه منداڵه‌كانمان تووشی مێشك شۆردنه‌وه ده‌بن".
له هه‌مان كاتدا، جبران باسێل سه‌رۆكی پارتی ره‌وتی نیشتیمانی ئازاد كه هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی مه‌سیحییه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا، ده‌ڵێت كاتێك مایا داوا ده‌كات له پێناو چه‌كداره‌كانی حزبوڵڵا نوێژ بكه‌ن، ئه‌وا "فه‌رمایشته‌كانی مه‌سیحی جێبه‌جێ كردووه".
PM:07:49:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت