ئیسرائیل به‌رپرسی موشه‌كه‌كانی حیزبوڵلای کوشت..عه‌لی نه‌عیم كێ بوو؟
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی ئازاری 2024، ئیسرائیل دوای بۆردومانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆتۆمۆبێلێك له شارۆچكه‌ی ئه‌لبازۆریه، له قه‌زای صور له باشوری لوبنان كه ناوچه‌یه‌كه؛ ناكه‌وێته نێو چوارچێوه‌ی پێكدادانی سنوری نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند به‌رپرسێكی یه‌كه‌ی موشه‌كه‌كانی حزبوڵڵای كوشتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كوژراوه‌كه ناوی عه‌لی نه‌عیم-ه، یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حزبوڵڵا كه له بواری هه‌ڵدانی موشه‌كی قورس، هاوپه‌یمانی ئێرانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و راگه‌یاندنه‌دا، سوپای ئیسرائیل، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساته‌وه‌ختی به ئامانج گرتنی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی نه‌عیم-ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، ئیسرائیل پێیوایه نه‌عیم به‌رپرسی په‌لاماردان و پلاندانانی هێرشه‌كان بووه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئیسرائیل.
له‌و گرتانه‌ی كه ئه‌فیگای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژه‌كه‌ی سویای ئیسرائیل، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، به روونی ده‌رده‌كه‌وێت فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه چۆن چۆنی كه‌وتووه‌ته دوای ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر رێگای ئه‌لبازۆریه و دۆڵی جیلۆ و به ورده‌كارییه‌كی زۆره‌وه ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه.
له سوریا و یه‌مه‌ن
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نه‌عیم له‌و كه‌سانه بووه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی حزبوڵڵاوه كردووه و له سوریا و یه‌مه‌ن جه‌نگاوه، له حزبه‌كه‌دا پۆستی جێگری فره‌مانده‌ی یه‌كه‌ی موشه‌كه‌كانی وه‌رگرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، شاره‌زاییه‌كی به‌رفراوانی له ئۆپه‌راسیۆنه مه‌یدانییه‌كانی حزبه‌كه‌یدا هه‌بووه و له بواری موشه‌كدا، خاوه‌نی زانیاری و شاره‌زاییه‌كی قووڵ بووه.
دواتر حزبوڵڵا له پرسه‌نامه‌یه‌كدا، سه‌رخۆشی له نه‌عیم و 6 ئه‌ندامی دیكه‌ی كرد و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر رێگای قودس شه‌هید بوون"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر ده‌رباره‌ی شوێنی كوشتنه‌كه‌یان بخاته‌ڕوو.
ناوچه‌ی ئه‌لبازۆریه، زێدی له‌دایكبوونی حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یه. ئه‌و ناوچه‌یه له پێشتردا، تیرۆركردنی فه‌رمانده عه‌لی حه‌درجی به‌خۆیه‌وه بینی؛ كه كوڕی هه‌مان شارۆچكه‌ی باشوره. تیرۆركردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره، دوای چه‌ند بۆردومانێكی دولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوولا هات، له رۆژی پێنج شه‌مه‌ی رابردوو كه رۆژێكی خوێناوی بوو، تێیدا 9 ئه‌ندامی حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی "بزووتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل" كوژران.
پلانی تیرۆركردنه‌كان
ئیسرائیل ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، بۆردومانی قووڵایی خاكی لوبنان ده‌كات و پێگه‌كانی حزبوڵڵای كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش به‌م دوایانه، ترسی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی زیادكردووه، به‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانانه ببێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی كراوه.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی پلانی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی حزبوڵڵا و حه‌ماس، له باشوری لوبان، چه‌ندین ئۆتۆمۆبێل، له رێگه‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
ئیسرائیل له مانگی یه‌كه‌ی ساڵی رابردوو، ساڵح ئه‌لعه‌روری جێگری سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و دوو له هاوه‌ڵه‌كانی، له‌ناوجه‌رگه‌ی گه‌ڕه‌كی باشوری بێروت كه قه‌ڵای حزبوڵڵای لوبنانییه، تیرۆر كرد.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی فرانس پرێس، له كاتی به‌رپابوونی شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌رتی غه‌ززه، له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، سنوری نێوان لوبان و ئیسرائیل، به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه، بۆردومانی دوو لایه‌نه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له نێوان حزبوڵڵا كه هاوپه‌یمانی حه‌ماسه له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل و بووه‌ته هۆی كوژرانی لانی كه‌می 346 كه‌س كه زۆربه‌یان چه‌كداری حزبوڵڵان، له‌گه‌ڵ كوژرانی 68 هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها ئیسرائیل به‌ڵێنیداوه، له هه‌ر شوێنێكدا بێت، بكه‌وێته دوای سه‌ركرده‌كانی حزبوڵڵا و حه‌ماس و تیرۆریان بكات.
PM:07:19:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت