عه‌توان عه‌توانی: له عێراقدا قه‌یرانی دارایی نییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه له بودجه‌ی ساڵی 2024دا مووچه جێگیر كراوه و قه‌یرانی دارایی بوونی نییه.
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ی ئازاری 2024)، دڵنیایی ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان سه‌باره‌ت به مووچه‌كانیان له بودجه‌ی دارایی بۆ ساڵی 2024.
عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع"ی وت كه "چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 ده‌كه‌ین”.
وتیشی: "مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و تۆڕی پاراستن له بودجه‌ی ساڵی 2024دا مسۆگه‌ر كراوه".
عه‌توان عه‌توانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "هیچ قه‌یرانێكی دارایی له عێراقدا بوونی نییه".
پێشتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو كه "كۆی بودجه‌ی ساڵی 2024 نزیكه‌ی 228 ترلیۆن دیناره”.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری پلاندانان رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی حكومی به‌رپرس له پێداچوونه‌وه و وردبینی له‌و خشتانه كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان كه بڕی 80 ترلیۆن دیناره چونكه به كورتهێنانێكی گه‌وره داده‌نرێت.
AM:11:41:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت