لێكۆڵه‌رانی روسی: ئۆكرانیا په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كه‌ی سهرمۆسكۆوه هه‌بووه
وێستگه‌نیوز-
لێكۆڵه‌رانی روسیا رایانگه‌یاند كه به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه ده‌یسه‌لمێنیت ئۆكرانیا په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كه‌ی سهرمۆسكۆوه هه‌بووه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 140 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی روسیا، دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هۆڵی كرۆكۆس ستی، نزیك مۆسكۆ كه بووه‌هۆی كوشتنی 143 كه‌س "په‌یوه‌ندیان به ناسیۆنالیسته ئۆكرانییه‌كانه‌وه هه‌یه".
لیژنه‌كه ده‌ڵێت: "لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان و پشكنینی ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه پێیان بووه و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌سته به مامه‌ڵه‌ی پاره‌وه، وایكرد كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌مان ده‌ستكه‌وێت كه ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به ناسیۆنالیسته ئۆكرانییه‌كانه‌وه هه‌بووه".
ده‌شڵێت: "لێكۆڵه‌ره‌كان زانیاریان لایه، ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه، بڕه پاره‌یه‌كی زۆر و دراوی موشهفهریان له ئۆكرانیاوه وه‌رگرتووه كه بۆ ئاماده‌كاری ئه‌م تاوانه، به‌كاریانهێناوه".
هه‌مان لیژنه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، گومانلێكراوێكی دیكه ده‌ستگیركراوه، رۆڵی له پاره‌داركردنی تیرۆریسته‌كان هه‌بووه كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێت: "داوا له دادگا ده‌كه‌ین له زیندان بیهێڵێته‌وه".
ئۆكرانیا به شێوه‌یه‌كی بنبڕ ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گه‌وره‌ترین هێرشی خوێناوییه‌وه هه‌بێت كه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا، كراوه‌ته سه‌ر روسیا.
رۆژی پێنجشه‌ممه 28ی ئازاری 2024، كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "ئاشكرایه رێكخراوی داعش تاقه به‌رپرسی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ی مۆسكۆیه".
له‌م باره‌یه‌وه جۆن كیربی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی له كۆشكی سپی، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند واشنتۆن ئاگادارییه‌كی به نووسراو ناردووه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی روسیا، تێیدا هۆشداری داوه له هێرشی تووندڕه‌وه‌كان.
داعش له‌سه‌ر تۆڕی تێلیگرام، به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه راگه‌یاند و وتی چه‌كداره‌كانی: "هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌وروبه‌ری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا".
AM:10:40:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت