نووسینگه‌ی‌ سیستانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاریكرد


وێستگه‌نیوز
نووسینگه‌ی‌ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2024 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز بێت.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ی‌ ئاداری‌ 2024 نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی پێشبینیده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه‌ 10ی نیسان یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی موسڵمانانی سوننه‌نشین، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژنه‌كانی‌ ره‌مه‌زان و قوربان پشت به‌ بینینی مانگ ده‌به‌ستن.

كاتێكی‌ پێشتری ئه‌مڕۆ، سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی فه‌له‌كناسی ڕایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م وڵاتان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ده‌یه‌می مانگی نیسانی داهاتوو ده‌بێت.


PM:07:59:28/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 7024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو