وه‌زیری به‌رگری عێراق: هاریكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان دوای كشانه‌وه‌یان له بواری هه‌واڵگری ده‌بێت
سابت ئه‌لعه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق
وێستگهنیوزـ
سابت ئه‌لعه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه و ئه‌لحه‌ده‌س، رایگه‌یاند، دانوستانه‌كان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، به شێوه‌یه‌كی ورد و قۆناغ به قۆناغ، به‌رده‌وامه.
ئه‌لعه‌باسی جه‌ختی له‌وه كردووه، هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و ده‌رباره‌ی ناتۆ، دوای كشانه‌وه‌یان، له بواری كاركردنی هه‌واڵگری ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه دۆسێی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ واشنتۆن، له مانگی نیسانی داهاتوو، له یه‌كه‌مین ئه‌وله‌ویاته‌كانی ده‌بێت و ده‌ڵێت: "واشنتۆن بیر له رێگایه‌ك و كاتی كشانه‌وه‌كه ده‌كاته‌وه و له‌م بابه‌ته‌دا، ده‌گه‌ین به خاڵی رێككه‌وتن".
وه‌زیری به‌رگری عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له‌گه‌ڵ واشنتۆن رێكه‌وتن، سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، گۆڕه‌پانی عێراق له گۆڕپانی سوریا جیابكرێته‌وه و ده‌ڵێت: "له تێڕوانینكی ئه‌مریكییه‌كاندا، گۆڕپانی سوریا، پێویستی به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه".
سابت ئه‌لعه‌باسی له لایه‌كی دیكه‌وه، باسی له‌وه كرد هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا نییه، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان كه ئه‌نقه‌ره به پارتێكی تیرۆریست هه‌ژماری ده‌كات و ناو به‌ناو، هێرش ده‌كاته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی له باكوری عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لایه‌نی توركی، ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد هێزه عێراقییه‌كانی سه‌ر سنور، جدیی و چالاك و كاریگه‌رن، ئه‌وا توركیا له عێراق نامێنێته‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه، پێداگری كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ده‌ستوری عێراق، رێگه نادات، داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان، له كاروباری سیاسه‌ته‌وه بگلێن و سه‌رۆك وه‌زیران گرنگی و بایه‌خ به بابه‌تی، سه‌رله‌نوێ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی سوپای عێراقی ده‌دات".
PM:10:58:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت