حكومه‌تی عێراق 7 رۆژ پشووی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی عێراق بریاریدا دوو رۆژ بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی و 5 رۆژیش بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان بكاته پشووی فه‌رمی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئاسایی خۆی سازكرد و بریاریدا بۆ "جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه"ی حه‌زره‌تی مه‌سیح دوو رۆژ پشوو و بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزیش 5 رۆژ پشووی فه‌رمی بێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی 31ی ئاڤار و 1ی نیسان بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی به‌هۆی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح بكاته پشووی فه‌رمی.
بۆ پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لە ڕۆژی سێشەممەوە 9ی نیسانی 2024 دەستپێدەکات و تا ڕۆژی شەممە 13ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی نیسان ده‌وامی ئاسایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
PM:04:30:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 4136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت