پزیشکانی نەخۆشخانەی شار بایکۆتی ده‌وامیان راگەیاند
وێستگهنیوزـ
پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، تا مووچە دابەش نەکەن ناچینەوە سەر کارەکانمان و هۆشداری دەدەن.
ئه‌و پزیشكانه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئاداری 2024، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی رایانگه‌یاند، له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ژماره‌یان هه‌زار پزیشك زیاتره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 54 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانیان.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، تا مووچه وه‌رنه‌گرن ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
لە سنووری سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، تا دێت بایكۆت فراوانتر ده‌بێت و زۆرێك له فه‌رمانگه‌كان به‌هۆی دواكه‌وتن و پێنه‌دانی مووچه‌كانیان بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاندووه.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە 608 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێم، بەڵام حکومەتی هه‌رێم بەبیانووی کورتهێنان ئامادە نییە بەو پارەیە و داهاتی ناوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.
AM:10:08:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت