ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

‌کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئاداری 2024، پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.


گرنگرتین تەوەرەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق وەک ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێکهاتووە لە، بەدواداچوون بۆ هەندێک سکاڵای دەربارەی یاساییبوون یاخود نەبوونی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان.

یەکێک لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەی پەرلەمان، خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژەیاسایی قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی دەستی رژێمی بەعس.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، وا بڕیارەکە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆ دەست پێببکات.


AM:10:05:25/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت