ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كرده‌ په‌نجه‌ی دایكی


وێستگه‌ نیوزـ

"كه‌ی شه‌یتان چووه‌ به‌هه‌شت، ئه‌وكاته‌ بوك و خه‌سوو ده‌گونجێن"، ئه‌مه‌ په‌ندێكی ناو جه‌زائیرییه‌كانه‌ و ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بوك و خه‌سوو له‌و وڵاته‌ كێشه‌ و ناكۆكی و نه‌گونجانیان زۆره‌، ئه‌م په‌نده‌ له‌وه‌وه‌ به‌بیرهێنرایه‌وه‌ كاتێك كورێكی جه‌زائیری له‌ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كرده‌ په‌نجه‌ی دایكی و بوكێش له‌ولاوه‌ بێ ناز كه‌وتبوو.

ڤیدیۆی گه‌نجه‌كه‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جه‌زائیری دابه‌شكرد به‌سه‌ر لایه‌نگری ره‌فتاره‌كه‌ی و هه‌ندێكی دیكه‌ كه‌ به‌ توندی ره‌خنه‌یان لێگرتوه‌، زاوا ئه‌ڵقه‌ی بوكێنییه‌كه‌ی كرده‌ په‌نجه‌ی دایكی و دانه‌وییه‌وه‌و قاچه‌كانی ماچ كرد، ئاماده‌بوان چه‌پڵه‌یان بۆ زاوا لێدا و كه‌س بیری بوكێی نه‌بوو كه‌ له‌ نزیك زاواوه‌ وه‌ستابوو ئه‌ڵقه‌ی ژیانی بكرێته‌ په‌نجه‌.

هه‌ندێك ره‌فتاری زاوایان پێ جوان بووه‌و وتویانه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌ی پاداشته‌ بۆ دایك و باوك و هه‌ندێكیش به‌ نه‌گونجاویان زانیوه‌ و وتویانه‌ ئه‌مه‌ سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ بوكێ و كه‌سوكاره‌كه‌ی و له‌ئێستاوه‌ ململانێی نێوان بوك و خه‌سوو توندتر ده‌بێت.

پرۆفیسۆر ئه‌حمه‌د قورایه‌، شاره‌زانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بواری ته‌ندروستیی ده‌روونی و ئه‌ندامی تیمی توێژینه‌وه‌ی ته‌ندروستیی ده‌رونی له‌ زانكۆی لۆكسمبۆرگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ململانێی نێوان بوك و خه‌سوو مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌، چونكه‌ بوك ده‌یه‌وێت زاوا ته‌نها بۆخۆی بێت و خه‌سووش وای داناوه‌ كوره‌كه‌ی هه‌ر هی خۆیه‌تی و به‌ په‌روه‌رده‌كردنییه‌وه‌ ماندوو بووه‌و قوربانیی بۆ داوه‌ تا گه‌وره‌ی كردوه‌.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکە


PM:12:47:06/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 3256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو