هاوسهرگیرییەکەی جیهان ده‌هه‌ژێنێت
وێستگه نیوزـ
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، ئه‌وه‌ی له میدیاكان به هاوسه‌رگیری ئه‌فسوناوی ناسراوه، هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی ناوه‌ته‌وه، ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌ته به ئاهه‌نگی پێش هاوسه‌رگیری كوڕی بچووكی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئاسیا "مۆكیش ئه‌مبانی" و زۆرێك له كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ئاماده‌بوون و هه‌ندێك پرسیار له ناسنامه‌ی باوكی زاوا و بڕی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئاسیا
مۆكیش ئه‌مبانی ته‌مه‌ن 66 ساڵ، به گوێره‌ی گۆڤاری (فۆریس)، به ده‌یه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان داده‌نرێت و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 115 ملیار دۆلاری سافییه. هه‌روه‌ها به پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس، كۆمپانیای ریلاینس ئیندستریز كه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌یه، داهاتی ساڵانه‌ی زیاد له 100 ملیار دۆلاره و چالاكییه‌كانی له بواری پترۆكیمایی و نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندیكردن و بازرگانی تاكه كه‌سیدایه.
ئه‌مبانی خاوه‌نی كۆمپاینای ریلاینسه، ئه‌م كۆمپانیایه ساڵی 1966 له‌لایه‌ن باوكییه‌وه دامه‌زراوه و له‌مڕۆدا زیاد له 420 ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه و خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی پێنجه‌می مۆبایل پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، كۆمپانیای دیزنی، بۆ یه‌كخستنی كاره‌كانی له هندستان، گرێبه‌ستێكی به بڕی 8.5 ملیار دۆلار، له‌گه‌ڵ كۆمپاینای ریلاینس ئیندستریز كه سه‌ر به كۆمپانیاكه‌ی ئه‌مبانی-یه، واژۆ كردووه، به‌مه‌ش ته‌كه‌تولێكی گه‌وره‌ی نوێی میدیایی دروستكرا.
خێزانی ئه‌مبانی، له نێو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یدا، له شاری مۆمبای، خاوه‌نی باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تی نیشته‌جێ بوونه، له 27 نهۆم پێكهاتووه و باڵه‌خانه‌كه ناوی ئهنتێلایه، نرخی ملیارێك دۆلاره، 3 شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری تێدایه، گه‌راجی هه‌یه تێیدا جێگای 160 ئۆتۆمۆبێل ده‌بێته‌وه، سه‌كۆیه‌كی تایبه‌تی سینه‌مایی، حه‌وزی مه‌له‌وانی، سه‌نته‌ری لیاقه‌ی به‌ده‌نی تێدایه.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ئه‌مبانی ده‌گرن، ده‌ڵێن كۆمپانیاكه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، به‌هۆی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی له رۆژگاری حكومه‌ته‌كانی پارتی ئه‌لموئته‌مه‌ر، له ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی رابردوودا، گه‌شه‌ی كردووه. پاشان له دوای ساڵی 2014وه، له سایه‌ی حوكمی ناریندرا مۆدی سه‌رۆك وه‌زیران، گه‌شه‌ی زیاتری كردووه و ده‌ڵێن "سه‌رمایه‌داری خزمخزمێنه" له هندستان، یارمه‌تی هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكانی داوه، وه‌ك كۆمانیاكهی ئه‌مبانی، گه‌شه بكات.
مۆكیش ئه‌مبانی ته‌مه‌ن 66 ساڵ، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی، به‌خشیوه به دوو كوڕه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی. كوڕه گه‌وره‌كه‌ی به ناوی ئاكاش ئه‌مبانی، ئێستا سه‌رۆكی كارگێڕی كۆمپانیای "ریلاینس جیۆ"یه، ئیشا-ی كچی، سه‌رپه‌رشتیاری فرۆشتنی تاكه كه‌سی ده‌كات، كوڕه بچووكه‌كه‌ی ئانانت كه له مانگی ته‌موزدا، هاوسه‌رگیری ده‌كات، په‌یوه‌ندی به كه‌رتی نوێی وزه‌وه كردووه و وا بڕیاره ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی پێنج مانگ بخایه‌نێت و چه‌ندین چالاكی و بۆنه‌ی گه‌وره له‌خۆبگرێت.
ئانانت و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی "رادیكا میرشانت" به نیازن له 12 مانگی ته‌موزی داهاتوو، واته دوای پێنج مانگ له خۆشی و شادی و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی، ئینجا هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌نجامبدرێن، تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 152 ملیۆن دۆلاره. ده‌وترێت ته‌نها گرێبه‌ستی ئاماده‌كردنی خواردن كه بۆ یه‌كێك له ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌ییه به‌ناوبانگ و پێشه‌نگه‌كانی هیندستان ده‌رچووه، بگاته 25 ملیۆن دۆلار.
ئه‌مبانی ئێواره‌ی چوار شه‌ممه، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، خوانێك بۆ زیاد له 51 هه‌زار گوندنشینی شارۆچكه‌ی ریلاینس، له جامناجار زێدی له دایكبوونی، له ویلایه‌تی جۆجارات له خۆرئاوای هندستان، سازده‌كات.
ژماره‌ی ئاماده‌بووان
لیستی ناوی ئاماده‌بووان كه نزیكه‌ی 1200 كه‌س له‌خۆده‌گرێت، ناوی وه‌ك بیل گیتس و مارك زۆكربێرگ و سندرا بێتشای و ئیفانكا ترامپ له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌كی زۆری بزنسمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هیندستان، له‌وانه گۆتام ئادانی، كۆمار مانجالام بیرلا. هه‌روه‌ها یاریزانی ئه‌فسانه‌یی كریكیت ساشین تیندولكار و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی بۆلیۆد، له نمونه‌ی دیبیكا بادۆكۆن و شارۆخان، ئاماده‌ده‌بن.
PM:05:45:05/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت