سلێمانی.. له شه‌قامی 60 مه‌تری ته‌رمێک دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی سلێمانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێكی له شه‌قامی 60 مه‌تری له نزیك مزگه‌وتێك راگه‌یاندو له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاوڵاتیان ده‌ڵێت: هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەبارەیەوە پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بەژمارە (0533281723).
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وێنه‌ی كه‌سه‌كه‌ی بڵاكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: تەرمێكی نەناسراو لەرەگەزی نێر كەتەمەنی نزیكەی (45 بۆ 50 ) ساڵ دەبێت لە نزیك مزگەوتی ناهیلە خاتون لەشەقامی شەست مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو هۆكارە گیانی لەدەستدابێت.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندوه كه بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هیچ ئاسەوارێكی كوشتنی پێوەدیارنیە و هیچ ناسنامەیەكیشی پێنەبووە.
ده‌شڵێت: لەئێستادا تەرمەكەی لەپزیشكی دادی سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەبارەیەوە پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بەژمارە (0533281723) یاخود سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكەن .
PM:12:29:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 5524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت