دهۆک..پێنج کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
وێستگە نیوز-
ئەمرۆ چوارشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای دهۆک روویداو بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا، لە رووداوێکی دیکەشدا لە زاخۆ شۆفێرێک سووتا.
له نزیك گوندی قادسی مه‌زن، سەر ڕێگای کەڵکی سەر بەپارێزگای دهۆک به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی ئۆپترا و فۆرد – ترێله توركی، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، کە سیانیان ژن و یەکیان پیاو ئەوی تریان منداڵە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆش ئۆتۆمبێلێکی تاکسی لە زاخۆ وەرگەڕا و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشا، دواتر ئتۆمبیلهكه ئاگری گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی سووتا و گیانی لەدەستدا.
محەمەد سلێمان، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ له‌باره‌ی رووداوه‌كه وتویه‌تی كه رووداوه‌كه بە دیاریکراوی لە كاتژمێر 2:30ی به‌ره‌به‌یان بەرەبەیان لە شەقامی پیشەسازیی لە بەرامبەر مزگەوتی رەشید لە زاخۆ روویداوه.
PM:12:02:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت