مه‌سرور بارزانی و سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا كۆبونه‌وه
وێستگه نیوزـ
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و و سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا كۆبونه‌وه‌و "هاوڕابوون له‌سه‌ر لەسەر گرنگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان."
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و دیداره نوسیویه‌تی: "ئەمڕۆ لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و سێناتۆر ڕۆجەر ویکر ئەندامی باڵای لیژنەکە کۆبووینەوە.
ده‌شلێت: "هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە . "
سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندوه كه سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی ئەمریکایان کردوه و جەختیان لە ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستوری و فیدراڵی هەرێم کردوه‌ته‌وه.
وه‌ك له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه: "سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەربڕیوه".
AM:11:50:28/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت