نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری تۆمار كرد


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ سه‌رو 82 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 83 دۆلار و 30 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 81 دۆلار و 70 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 51 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 77 دۆلار و 60 سه‌نت فرۆشرا.

له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ كه‌مێك دابه‌زی و یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 31 دۆلاره‌.

پێشتر عەلی مەشکور، ئەندامی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامە عەرەبییەکانی راگەیاندووه‌، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بۆ خوار 78 دۆلار بۆ عێراق کاریگەری نەرێنی دەبێت.

وتیشی: "عێراق بە رێژەی 95٪ پشت بە داهاتی نەوتی دەبەستێت بۆیە لە نزمبوونەوە یاخود بەرزبوونەوەیدا بە رێژەی 95٪ کاریگەری دەکاتەوە سەر بودجە".

لەبەرامبەریشدا حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: عێراق بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە و ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە لە نێوان دابینکردن و داواکاری لە بازاڕە جیهانییەکان.


AM:09:38:28/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت