دوای به‌فره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، قایمقامیه‌تی پێنجوێن هۆشداری ده‌داته‌ شۆفێران


وێستگه‌ نیوزـ

قائیمقامی پێنجوێن شۆفێرانی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ لە رێگای ملەکەوەدا کە رێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن و سلێمانییە، ئەو بارهەڵگرانەی زنجیریان پێوەنییە بە ئاسانی ناتوانن بە رێگاکەدا سەرکەون و داوا لە شۆفێران دەکات، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

زانا رەحمان قائیمقامی پێنجوێن، به‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: لەسەر رێگای ملەکەوە کە رێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن و سلێمانییە، ئەو بارهەڵگرە گەورانەی زنجیریان پێوە نییە، بە ئاسانی ناتوانن بەرزایی ملەکەوە تێپەڕێنن و ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە.

وتیشی، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی پیارژاندنی خوێن بە ڕێگاکەدا و تاوەکو ئەوکاتە دەبێت شۆفێران رەچاوی دۆخی ڕێگاکە بکەن، بۆ ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش وتی: دەوامی خوێندنگەکان ئاساییە و نەکراوەتە پشوو.

درەنگانی شەوی رابردووەوە بەفر چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی گرتووەتەوە و لە سەنتەری شاری سلێمانیشدا بەفر باریوە.


AM:09:29:28/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت