فه‌خری كه‌ریم: هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن زۆرێك له لایه‌نه‌كانه‌وه به‌ئامانج گیراوه
فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی دوای رزگاربوونی له هه‌وڵێكی تیرۆركردن، رایگه‌یاند كه سیسته‌می سیاسی عێراق به‌سه‌رچووه و هه‌رێمی كوردستان به ئامانج گیراوه.
فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ره‌كان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "حه‌ده‌س"ی سعودی كه رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجام بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند كه "پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنم بدرێت هیچ هه‌ڕه‌شه و په‌یامێكم پێنه‌گه‌یشتووه و له‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنم درا هێزیكی ئه‌منی زۆر بوونی هه‌یه ".
فه‌خری كه‌ریم وتی: "هیچ پرۆژه‌یه‌كی كه‌سیم نییه، كاتێكی برای عه‌زیزم كاك مه‌سعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدی كردم ره‌تمكرده‌وه".
وتیشی: "سیسته‌می سیاسی عێراق به هه‌مو پێكهاته‌كانییه‌وه به‌سه‌رچووه و كه‌ڵكی سه‌ركردایه‌تییان نه‌ماوه، پێویسته بگۆڕدرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كه‌ناڵی حه‌ده‌س، فه‌خری كه‌ریم باسی له‌وه كرد كه حه‌زی به كاروانی ئۆتۆمبێل و پاسه‌وان نییه، ئه‌و كاتانه‌شی كه راوێژكاری مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق بووه، به شه‌و جموجوڵی كردووه تا ناچار نه‌بێت كاروانێك پاسه‌وان و ئۆتۆمبیلی له‌گه‌ڵدا بێت.
سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا پێیوایه كه "هه‌ندێك هه‌ن نایانه‌وێت سه‌قامگیری له عێراق هه‌بێت و گه‌شه بكات و ئه‌وانه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستن ده‌توانن ئه‌وه‌ی له عێراق ماوه‌ته‌وه تێكی بده‌ن".
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا فه‌خری كه‌ریم روونیكرده‌وه كه "زیانگه‌یاندن به هه‌رێمی كوردستان به واتای كۆتاییهێنان به ره‌وایه‌تی ده‌ستووری عێراق دێت، چونكه ئه‌وان باس له پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عێراق ده‌كه‌ن و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئیراده‌ی هه‌رێمێكی ده‌ستوری به‌دڵنیاییه‌وه كۆتایی هێنانه به پرۆسه‌ی سیاسی، وڵات ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی كه هیچ رێگه چاره‌یه‌ك نیه گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌قڵ و ده‌ستوور نه‌بێت".
جه‌ختیی‌شی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ر پشتبه‌ستنێك به هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی عێراق، خیانه‌ته له دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌رچوونه له ئیراده‌ی عێراقییه‌كان".
فه‌خری كه‌ریم راشیگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان له زۆر لایه‌نه‌وه به‌ئامانج گیراوه كه به‌رژه‌وه‌ندیان له مانه‌وه‌ی هه‌رێمدا نییه".
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 22 ی شوباتی 2024، فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ره‌كان له به‌غدا له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرد و 17 گولـله به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وت، به‌ڵام خۆی رزگاری بوو.
PM:11:30:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت