مه‌سرور بارزانی له ئه‌مریكاوه: وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و فیدراڵی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه و په‌یمانگه‌ی سیاسه‌ت و هزر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكی، رایگیاند كه پێویسته وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و فیدراڵی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2024 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مێزگردێكی تایبه‌تدا له واشنتن، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له ناوه‌ند و دامه‌زراوه و په‌یمانگه‌ی سیاسه‌ت و هزر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكی (پینك تانك) كۆبووه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له مێزگرده‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتی كرده‌وه، كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه و پێویسته ڕێز له ده‌ستوور و بنه‌ماكانی دیموكراسی و فیدراڵی بگیرێت و وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و فیدراڵی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "خه‌ڵكی كوردستان قوربانییه‌كی زۆری له پێناو مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی داوه و ئاماده نییه له ژێر هیچ فشارێكدا ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانی ببێت".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكات، له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به گرنگیی دابینكردنی شایسته داراییه‌كان و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمیی و ده‌ستوورییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد. هه‌روه‌ها باسی له پێویستیی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێم دا".
له به‌شێكی دیكه‌ی مێزگرده‌كه‌دا ، سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و گرنگیی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه له ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال كرد.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌ڵامی پرسیار و سه‌رنج و تێبینیه‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
PM:10:48:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت