كاروان یاروه‌یس: سودانی بڕیاری راگرتنی ته‌لبه‌ندكردنی سنوری نێوان هه‌رێم و ئێرانی دا
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری راگرتنی ته‌لبه‌ندكردنی سنوری نێوان هه‌رێم و ئێرانی دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی شوباتی 2024، كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ بڕیاریدا پرۆسه‌ی ته‌لبه‌ندكردنی سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران رابگرێ تا پێداچوونه‌وه ده‌كرێ و ئه‌و گله‌یی و ناڕه‌زاییانه چاره‌سه‌ر ئه‌كرێ كه له‌باره‌یه‌وه هه‌یه".
كاروان یاروه‌یس ده‌ڵێت: "دوابه‌دوای ناڕه‌زاییه‌كان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ته‌لبه‌ندكردنه‌كه، ئه‌مڕۆ خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق یاداشتنامه‌یه‌ك كه عیماد ئه‌حمه‌د و مامۆستا جه‌عفه‌ر و به‌نده ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یمان گه‌ڵاڵه‌كردبوو، ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌شڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریدا كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌كه و هه‌موو ئه‌و ناره‌زِاییانه‌ی له‌باره‌ی جهێشتنی زه‌وی و زاری عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، بكه‌ن".
پێشتر كاروان یاروه‌یس راگه‌یاندبوو كه "فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری عێراق ده‌ستیكردووه به ته‌لبه‌ندكردنی هه‌موو سنوری عێراق، له ناوچه‌كانی دیاله له مه‌نده‌لییه‌وه دێته‌وه بۆ خانه‌قین و گونده‌كانی ناحیه‌ی قۆره‌توی سه‌ر به خانه‌قین و له‌وێوه درێژده‌بێته‌وه بۆ ناحیه‌ی مه‌یدان و ناوچه‌ی به‌مۆ تا ده‌گاته ته‌وێڵه و بیاره و پێنجوێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه به‌دواداچونی بۆ ئه‌و پرسه كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و هه‌نگاوه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی سنور نییه، به‌ڵكو پاسه‌وانی سنور ده‌ڵێت، "بۆ رێگریكردنه له مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان"، به‌ڵام گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه گله‌ییان هه‌یه، چونكه ڕوبه‌رێكی فراوانی گونده‌كان ده‌كه‌ونه ئه‌و دیوی ته‌لبه‌نده‌كان و به‌هۆی ته‌لبه‌ندكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه‌وه هه‌زاران دۆنم زه‌وی له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
PM:09:10:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت