ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن.
شاهین فواد په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له هه‌ولێره‌وه پێی راگه‌یاندین كه به‌پێی زانیارییه‌كان ئاگره‌كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 7:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و كه‌وتووه و به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئاگره‌كه له ناوه‌ڕاستی له‌نگه‌وه دروست بووه و سه‌ره‌تا دووكانێك گڕی گرتووه، دواتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و له كۆنترۆڵ ده‌رچووه.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر دوكان و چێشتخانه سووتاون و خاوه‌نی دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه چوونه‌ته شوێنه‌كه به‌و ئومێده‌ی بتوانن به‌شێك له كه‌لوپه‌لی دوكانه‌كانیان رزگار بكه‌ن.
شاهین فواد راشیگه‌یاند كه شه‌ش تیمی ئاگركوژێنه‌وه له چه‌ندین لاوه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئاگر له‌و بازاڕه‌دا بكه‌وێته‌وه، له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار ئاگر له‌و بازاڕه‌دا كه‌وتووه و زیان به خاوه‌ن دوكانه‌كان گه‌یشتووه.
PM:07:50:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت