سبه‌ینێ‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌كه‌ی‌ 3 بڕگه‌ له‌ خۆده‌گرێت


وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجام بدات و كارنامه‌كه‌ی‌ 3 بڕگه‌ له‌ خۆده‌گرێت.


وابڕیاره‌ كاتژمێر 11ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ 28ی شوباتی 2024، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ په‌رله‌مان، كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سێ‌ بڕگه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت و بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ "خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ڕه‌شنووسی یاسای دراوه‌ داراییه‌كان و كاڵاكان (لیژنه‌ی‌ دارایی)".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ بڕگه‌ی‌ دووه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ خستنه‌ڕووی راپۆرتێك و گفتوگۆكردنی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ره‌شنووسی یاسای سزادانی ژماره‌ (111)ی ساڵی 1969 (لیژنه‌ی‌ یاسایی)".

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بڕگه‌ی‌ سێیه‌می‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌رخانكراوه‌ بۆ "گفتوگۆی گشتی".


PM:07:44:27/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو