شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆكرانیا كه‌وته ده‌ست روسیا
وێستگه نیوزـ
سوپای روسیا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆكرانیا گرتوه، كه نزیكه له‌و ناوچه‌یه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
سوپای روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستیان به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی سیفیرنی، نزیك ناوچه‌ی ئه‌ڤدیڤكا گرتوه، كه شارۆچكه‌یه‌كی بچوكه.
ناوچه‌ی ئه‌ڤدیڤكا یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای روسیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت و له درێژه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ش له‌ناو خاكی ئۆكرانیا، ئه‌مرۆش ئه‌و شارۆچكه بچوكه كه‌وته ده‌ست سه‌ربازانی روسیا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر سوپای ئۆكرانیا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له گوندی لاستۆشكینی راگه‌یاندبوو، هاوكات هه‌واڵگریی ئۆكرانیا وتویه‌تی كه روسیا سیخوڕه‌كانی خۆی له ناوچه‌ی ئه‌ڤدیڤكا بڵاوه‌پێكردوه‌و پاشان توانیویه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت.
PM:05:25:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت