ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە بڕیاری كۆتایی لە بارەی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی دەدات
وێستگهنیوزـ
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەرده كۆ دەبێتەوە، بۆ هەمواركردنەوەی ساڵنامەی خوێندن و دیاریكردنی كاتی بهڕێوهچوونی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی شوباتی 2024، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە، لە كۆ بوونەوەكەدا چەند بڕیارێك دەدرێن.
بەهۆی ئەوەی ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ لە سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، مامۆستایان بایكۆتیان كردبوو، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەبارەی ساڵنامەی خوێندن، تاقیكردنەوەی گشتیی پۆلی 12ی ئامادەیی دەدرێت.
لە چەند رۆژی رابردوو، ئالان حهمەسەعید، وەزیری پەروەردەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی راگەیاند، تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی، بەهۆی هەڵبژاردنەوە لە مانگی حوزەیران ناكرێت. هەروەها وەزیری پهروهرده روونی كردەوە، ساڵنامەی خوێندیش هەموار دەكەنەوە.
AM:10:25:27/02/2024
ئهم بابهته 1392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت