وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پڕۆگرامی چه‌ند په‌رتوكێكی خوێندن ده‌گۆڕێت


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندنی ساڵی 2024_ 2025 و خوێندنی 2025 _2026، ده‌ستكاری پڕۆگرامی چه‌ند په‌رتوكێكی خوێندنی كردووه‌ و داواش ده‌كات ئه‌و په‌رتوكانه‌ له‌ كۆگاكان سفر بكرێنه‌وه‌.


به‌پێی نووسراوێك كه‌ ئیمزای حه‌سه‌ن سه‌رتیپ محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پڕۆگرامه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌ و رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان، سۆران، زاخۆ، راپه‌ڕین و خوێندنی كوردی كه‌ركوك) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌جهیزات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆگاكانی كتێب كراوه‌، له‌ گۆڕانكاری كردن له‌و په‌رتوكانه‌ ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌.

نووسراوه‌كه‌ دوو لیستی هاوپێچی له‌گه‌ڵدایه‌، لیستی یه‌كه‌م ناوی ئه‌و په‌رتوكانه‌ی تیادا نووسراوه‌ و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و په‌رتوكانه‌ بۆ خوێندنی ساڵی 2024_ 2025، له‌ 100% چاپ بكرێن چونكه‌ گۆڕاون.

هه‌رچی لیستی دووه‌مه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پڕۆگرامه‌كان ده‌ڵێت، لیستی دووه‌م ناوی ئه‌و په‌رتوكانه‌ی تیادایه‌ كه‌ له‌پلاندان بۆ خوێندنی 2025_ 2026 بۆ گۆڕانكاری له‌ پڕۆگرامه‌كانیان، بۆیه‌ پێویسته‌ سفر بكرێنه‌وه‌.

لیستی ئه‌و په‌رتوكانه‌ی گۆڕانكارییان تیادا ده‌كرێت:


AM:09:13:27/02/2024








ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت