نه‌رمین مه‌عروف: به‌غدا مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه‌نیوزـ
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی شتێك نه‌ماوه به‌ناوی 618 ملیار دیناره‌كه و وه‌زیری دارایی عێراقیش پابه‌ندی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی راگه‌یاندووه و وتوویه‌تی دوای ناردنی لیستی مووچه پاره‌ی ئه‌م مانگه ره‌وانه ده‌كه‌ن.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی جەختیکردەوە لە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە دادگای فیدراڵی سەربارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەریکردوون.
روونیشیکردەوە: وەزیری دارایی پێی راگەیاندن، چاوەڕێی لیستی ناوی مووچەخۆران دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن، بەڵام لە مانگی ئازارەوە، بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکاندا، مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نانێرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا لقی بانکە فیدراڵییەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستاندا نییە و پێدەچێت لەو رووەوە فەرمانبەرانی هەرێم رووبەڕووی گرفت ببنەوە.
سەبارەت بەو کێشەیەش نەرمین مەعروف، روونیکردەوە کە وەزیری دارایی عێراق پێی راگەیاندوون، فەرمانبەران دەتوانن هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان بکەنەوە و دواتر ئەو بانکە پارەکە بنێرێت بۆ لقی هەر بانکێکی دیکە کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
PM:01:28:26/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 9768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت