نرخی نه‌وتی برێنت دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بۆ خوار 81 دۆلار دابه‌زی.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 80 دۆلار و 47 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 81 دۆلار و 58 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 76 دۆلار و 14 سه‌نته‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 76 دۆلار و 57 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕیش كه‌مێك نزم بوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 32 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 35 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:29:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت