له 11 شاری عێراق سبه‌ینێ كرایه پشوو
وێستگه‌نیوز-
به‌بۆنه‌ی 15ی شه‌عبان كه رێوڕه‌سمی سه‌ردانی ناوه‌ڕاستی شه‌عبانه و ساڵانه له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه یادی ده‌كرێته‌وه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه له 11 پارێزگای عێراق كرایه پشووی.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، موسه‌ننا، بابل، واست، میسان، به‌سڕه، زیقاڕ، دیوانیه، دیاله) رایانگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی سه‌ردانیكه‌رانی شه‌عبانیه‌وه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه ده‌وام له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا و ناوه‌نده‌كانی خوێندن راده‌گیرێت.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه پشووه‌كه ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستییه‌كان ناگرێته‌وه.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدای پایته‌خت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به پشتبه‌ستن به ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا، پارێزگار رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی ناوه‌ڕاستی شه‌عبانه‌وه،سبه‌ینێ دووشه‌ممه 26/2/2024، پشووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "پشووه‌كه فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای به‌غدا ناگرێته‌وه".
شیعه‌كان هه‌مو ساڵێك شه‌وی 15ی مانگی شه‌عبان به‌بۆنه‌ی له‌دایكبونی ئیمام مه‌هدی كه دوانزه‌هه‌مین ئیمامی شیعه‌كانه مه‌راسیمی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن و به‌ره‌و مه‌زاری ئیمام حسێن له پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌ڕۆن، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، تا ئێستا زیاتر له 750 هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه سه‌ردانی كه‌ربه‌لایان كردووه.
PM:07:26:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت