روانگه‌ی سوریا: گروپه‌ عێراقییه‌كان چه‌كیان بۆ سنوری سوریا و لوبنان گواستوه‌ته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق چه‌ند كاروانه‌ چه‌كێكیان له‌ وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ بۆ سوریا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ سنوری لوبنان گواستوه‌ته‌وه‌.

روانگه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ چوار پاسی پڕ له‌ چه‌ك له‌ عێراقه‌وه‌ چووه‌ته‌ شاری دیره‌لزور له‌ سوریا، ئه‌مه‌ رۆژی شه‌ممه‌ بووه‌، پاشان چه‌كه‌كان بۆ ناوچه‌ی فراوانتر له‌ سنوری نێوان سوریا و لوبنان گواستراونه‌ته‌وه‌.

ده‌شڵێت، ره‌وانه‌كردنی چه‌ك له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ سوریا و له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌ماله‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌و پێكهاتووه‌ له‌ موشه‌كی مه‌ودوا كورت و مامناوه‌ند، ئه‌مه‌ جگله‌وه‌ی كه‌ ته‌قه‌مه‌نیش گواستراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ بووه‌.


PM:06:17:25/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو