دۆلار دابه‌زی و بهزیاترله 150 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار به‌راورد به نرخی كاتی كردنه‌وه‌ی بازار، دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و هه‌ر 100 دۆلارێك له سنوری 150 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هه‌ندێك زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دۆلارێكی زۆر خراوه‌تە بازاڕ و به‌هاكه‌ی روو له دابه‌زینه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە زیاتر لە 151 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە کرا.
له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆشدا به‌های 100 دۆلار گهیشتوهوته 150 هەزار و 600 دینار، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شارەزایانی دراو لە بازارەکانی هەرێم بە پێشبینییان كردوه کە دوای تەواوبوون و دەستپیکردنەوەی مامەڵەدارایەکان لەگەڵ چین به دراوه‌كانی یوان و یۆرۆ نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت.
PM:04:37:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت