دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كانی دواخست
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی بۆ كاتێكی دیكه دواخست، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك ته‌واوكرد كه له كارنامه‌كه‌یدا هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی 169 په‌رله‌مانتار و به سه‌رۆكایه‌تیی موحسن مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان سازكرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا، په‌رله‌مانی عێراق كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی بانكی ته‌واو كرد و گفتوگۆشی له‌سه‌ر هه‌مواری دووه‌ی‌می پرۆژه‌یاسای تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق كرد.
دواتر مه‌نده‌لاوی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی دیكه دواخست كه دیاری نه‌كراوه، بێئه‌وه‌ی بڕگه‌كانی دیكه‌ی ناو كارنامه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام بدات كه یه‌كێكیان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بوو بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس به ژماره 52ی ساڵی 2003.
PM:03:39:25/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت