مامۆستایه‌كی ئاینی حاجیاوا له وتاردان دوور خرایه‌وه
کاوە شه‌فیع تاهیر
وێستگه‌نیوزـ
کاوە شه‌فیع تاهیر، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی ئەرسەلانی بنگردی لە قەزای حاجیاوا، له‌وتاردان دوور خرایه‌وه.
كاوه شه‌فیع، به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی بەهۆی هەڵوێستەکانی و ئامادەبوونی لە خۆپشاندانەکانی مامۆستانی ناڕازی لە رانیە، له وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم عه‌بدولباقی، بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەڕین بۆ وێستگەنیوز، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه و رایگه‌یاند، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەی دان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، مامۆستایانی ناڕازی له سزادانی ئه‌و مامۆستا ئاینییه زۆر نیگه‌رانن و ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌وڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
PM:11:14:23/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت