وەزارەتى ئەوقاف وتارى رۆژانى هەینى دیاریدەکات

‌د. بەشیر حەداد

وێستگه‌نیوزـ

د. به‌شیر حه‌داد، سەرۆکى بۆردى دیاریکردنى وتارى هەینى لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "وتارى رۆژانى هەینى دیاریدەکەین و پێویستە مامۆستایانی ئاینی پێوەى پابەندبن".

د. بەشیر حەداد، سەرۆکى بۆردى دیاریکردنى وتارى هەینى لە وەزارەتى ئەوقاف رایگەیاند: "دوو بابەت بۆ وتارى هەینى مامۆستایانى ئاینى دیاریدەکرێت و پێویستە مامۆستایانى ئاینى پێوەى پابەندبن".

وتیشى: "بۆردێک لە وەزارەتى ئەوقافەوە سەرپەرشتى وتارى هەینى دەکات و بەراوێژ لەگەڵ مامۆستایانى ئاینى دوو بابەت دیاریدەکرێت ئەمەش بەمەبەستى رێکخستى وتارى هەینییە و هەر مامۆستایەک پێوەى پابەند نەبێت وەزارەتى ئەوقاف لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکات".

سەرۆکى بۆردى باڵاى وتارى هەینى روونیکردەوە، "هەر بابەتێک لەهەر پارێزگا و ناوچەیەک هەبوو هەنوکەیی بوو مامۆستاى ئاینى دەتوانێت لەپەراوێزى وتارە سەرەکیەکەى ئاماژەى پێبکات".


PM:09:27:23/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت