مامۆستایانی پەروەردەی پێنجوێن بایکۆتیان هەڵپەسارد
وێستگهنیوزـ
دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی پەروەردەی پێنجوێن هەڵپەساردنی بایکۆتیان راگەیاند و رۆژی یەکشەممە 25ی شوباتی 2024، دەچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
لە بڵاوکراوەیەکدا دەستەکە ئاماژە بەوەدەکات، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بایکۆت و خۆپیشاندان بەشێوەیەکی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی، وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن، دوای بریارەکانی دادگای باڵا بڕیاریاندا بایکۆت هەڵپەسێرین.
ئاماژەیان بەوەشداوە، رۆژی یەکشەممە 25ی شوباتی 2024، لە پەروەردەی پێنجوێن بایکۆت دەوەستێنین و دەوامی فەرمی دەسپێدەکاتەوە.
دەقی بڵاوکراوەکەی دەستەی مامۆستایانی پێنجوێن:
بەناوی خوای بەخشندە
بۆ/ کەناڵەکانی راگەیاندن، رای گشتی
دوای زیاتر لە 5 مانگ بایکۆت و خۆپیشاندان بەشێوەیەکی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی، وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەغدادەوە چەند بڕیارێکی دڵخۆشکەرمان پێگەیشت کە دادگای فیدراڵی بەتەواوی بڕیارەکانی لەبەرژەوەندی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند، بۆیە وەک مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراوی پەروەردەی پێنجوێن پێمان وایە ئەمە دەسکەوتی خۆپیشاندان و بایکۆت بووە و سەرەتایەکە بۆ کۆتایهاتنی ئەو زوڵمو ستەمەی لەڕابردوودا بەرامبەر مامۆستایان کراوە.
هەربۆیە رایدەگەیەنین، رۆژی یەکشەممە 25-2-2024 لە پەروەردەی پێنجوێن بایکۆت ئەوەستێنین و دەوامی فەرمی دەسپێدەکاتەوە.
دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژی پ.پێنجوێن
PM:08:55:23/02/2024
ئهم بابهته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت