له كه‌ركوك دوو هاوڕێی ته‌مه‌ن 13 ساڵ له گۆمێكی ئاودا خنكان
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی لە گوندی حەساری کەرکوک دوو منداڵ کەوتنە ناو گۆمێكی ئاو و خنکان.
دوو منداڵه‌كه كه هاوڕێی یه‌كتر بوون و ته‌مه‌نیان 13 ساڵان بووه، لە گوندی حەسار لە قەراغی رێگاکە بە ئاڕاستەی رۆشتن بۆ ناوچەی شوان کەوتوونەتە ناو گۆمێکی ئاو و هەردوکیان خنکاون.
به‌پێی زانیارییه‌كان سەرەتا یەکێک لە منداڵەکان کەوتوەتە ناو ئاوەکەوە و ئەوی دیکە هەوڵی رزگارکردنی داوە دواتر هەردووکیان لەناو ئاوەکەدا خنکاون.
ته‌رمی هه‌ردوو منداڵه‌كه نزیکەی 20 خولەک لەناو گۆمەکەدا ماوەتەوە و دواتر لەلایەن دانیشتوانی گوندی حەساری گەورە تەرمەکانیان دەرهێنراون و ره‌وانه‌ی لە پزیشکی دادی کەرکوك كراون.
PM:08:09:23/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت