كۆشكی سپی: لە چەند رۆژی داهاتوو ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەبەرامبەر هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران بۆ روسیا، واشنتن سزای زیاتر بەسەر تاراندا دەسەپێنێت.
بهوتهی جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ئێران درۆنی رەوانەی ووسیا کردووە و مۆسكۆ لەدژی ئۆکرانیا بەکاریهێناون، ئێستاش تاران لە هاوکاریکردنی مۆسکۆ بەردەوامە، لە وەڵامی ئەمەش، ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوو سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.
كێربی وتیشی: چەند راپۆرتێک بڵاوکراونەتەوە، کە ئێران دەیەوێت مووشەکی بالیستی رەوانەی روسیا بکات، ئەگەر ئێران ئهو کارە بکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە توندی وەڵامی تاران دەدەنەوە.
لهلایهكی دیكهوه ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردهوه، ئێران ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستی بۆ روسیای هاوپەیمانی دابین کردووە، ئەمەش وایكردوهو ئێران و روسیا بكهونه ژێر سزاکانی ئەمریکا.
PM:07:08:23/02/2024
ئهم بابهته 1448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت