دادگای به‌ریتانیا تانه‌ی بوكه‌كه‌ی داعشی ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
شەمیمە بیگوم کە بە بوکی داعش ناسرابوو تانه‌یه‌كی له‌دژی لێسەندنەوەی رەگەزنامە بەریتانییەکەی تۆمارکردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادگای تێھەڵچوونەوەی لەندەن تانەی بوكهكهكهی داعشی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ھەینی دادگای تێھەڵچوونەوەی لەندەن لە دانیشتنێکدا تانەکەی "شەمیمە بیگوم"ی تەمەن 24 ساڵی رەتکردەوە بۆ وەرگرتنەوەی رەگەزنامە بەریتانیەکەی.
شەمیمە بە رەگەز بەنگلادیشیە و رەگەزنامەی بەریتانی ھەبووە، لە تەمەنی 15 ساڵی چووە سوریا و پەیوەندی بە رێكخراوی داعشەوە کرد و ھاوسەرگیری لەگەڵ چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه کرد.
شه‌میمه بە بوکی داعش ناوبانگی دەرکرد و دوای شەڕی باھۆز ھاوسەرەکەی دەستگیرکرا و سێ منداڵیشی لەدەستداو خۆشی لە یەکێک لە کەمپەکانی سوریا دەستبەسەرکرا.
بەھۆی مەترسیشی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی، بەریتانیا رەگەزنامە و پاسپۆرتی لێوەرگرتەوە.
PM:05:24:23/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت