دوای 10 ساڵ سودانی پاڵاوتگه‌ی بێجیی خسته‌وه كار
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خستنه‌وه‌كاری پاڵاوتگه‌ی بێجی له مه‌راسیمێكدا راگه‌یاند و وتی: كه‌رتی نه‌وت و غاز له كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی عێراقه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كردنه‌وه‌و دووباره به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پاڵاوتگه‌ی بێجی، سه‌ردانی پارێزگای سه‌لاحه‌دینی كرد و له‌وێ چاوی به موسه‌نا سامه‌رائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ش به‌شدارییان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵاوتگه‌كه كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سودانی وتویه‌تی: زۆرێك له عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته بوون، حكومه‌تی عێراقیش كه‌رتی نه‌وت و غاز له كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی عێراقه.
وتیشی: زۆرێك گومانیان هه‌بوو كه‌لوپه‌لی پاڵاوتگه‌كه ده‌ستبكه‌وێته‌وه، به‌ڵام به هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌لوپه‌له‌كان ده‌ستكه‌وتنه‌وه‌و به‌كه‌وتنه‌كاریشی وڵات له دابینكردنی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی دیكه‌ی سوته‌مه‌نی نزیك ده‌بێته‌وه.
PM:03:34:23/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت