باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی بەرگریی ئاسمانی سیرامی خستەکار


وێستگه‌نیوزـ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، پێنجەمجار سیستمی بەرگریی ئاسمانی سیرامی خستەکار کە ئەو سیستمە سنووری باڵیۆزخانەکە لە سنووری ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا دەپارێزێت.

ئەمڕۆ هەینی 23ی شوباتی 2024، لە بەرەبەیاندا، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، سیستمەکە کاری پێکراوە.

ئەم سیستمە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەیە و چەندین هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان لەو رێگەیەوە تێکشکاندووە.

چالاککردنى سیستمەکە دڵەڕاوکێى لەناو دانیشتووانى گەڕەکەکانى نزیک لە ناوچەى سەوز دروستکردووە، بەتایبەت ناوچەکانى جادرییە و قادسییە و کۆمەڵگەى نیشتەجێبوونى ساڵحییە.

چالاککردنی ئەم سیستمە لەپاش هێرشەکان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا و باڵیۆزخانەکەی لەبەغدا و کونسوڵخانەکەى لە هەولێر و هەریەک لە عێراق و سووریا و ئوردن دێت، کە هێرشکراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانیان و لە کۆتا هێرشیاندا، لە 28ی کانوونی دووەمی 2024 بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ئوردن بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و لانیکەم 40 سەربازی دیکەش برینداربوون.


AM:11:42:23/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت