نرخی نه‌وت جێگیره‌ و زێڕ نزم بوه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ به‌رزیدا به‌ جێگیری ماونه‌ته‌وه‌ و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌، له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ نزمبوه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 83 دۆلار و 27 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ی به‌ دوو هه‌زار و 22 دۆلاره‌، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 29 دۆلار فرۆشرا.


AM:08:55:23/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو