ده‌زگای‌ مه‌دا: فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌مان له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو

‌فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ مه‌دا

وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای‌ مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ره‌كان رایگه‌یاند كه‌ فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌یان له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو.


ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ شوباتی‌ 2024، ده‌زگای‌ مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ره‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا كه‌ فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی‌ ده‌زگاكه‌یان له‌ هه‌وڵێكی‌ تیرۆركردنی‌ ترسنۆكانه‌ و خیانه‌تكارانه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ قادسیه‌ی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت رزگاری‌ بوو.

ده‌زگای‌ مه‌دا ده‌ڵێت: "هه‌وڵی كوشتنی فه‌خری كه‌ریم له‌ نزیكه‌ی كاتژمێر 9:00ی ئه‌مشه‌و له‌ ناوچه‌ی قادسیه‌ی به‌غدا بووه‌ له‌و كاته‌ی‌ ناوبراو به‌یاوه‌ری‌ دكتۆره‌ غاده‌ ئه‌لعاملی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌زگا له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب رێگه‌یان له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فه‌خری‌ كه‌ریم گرتووه‌ و ته‌قه‌یان لێكردووه‌".

ده‌زگای‌ مه‌دا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی فه‌خری‌ كه‌ریم ده‌كات و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات.



PM:11:49:22/02/2024








ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو