وه‌زیری دارایی عێراق: لە رۆژانى پشووشدا دابەشکردنى مووچە بەردەوام بێت


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ كه‌ پشووی فه‌رمین، دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاریداوە لە رۆژانى هەینى و شەممە کە پشوى گشتییە تەواوى فەرمانگە داراییەکان دەوام بکەن.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، کە دەوامکردن لەو دوو رۆژەدا بەمەبەستى ئەوەیە کە دابەشکردنى موچە بەسەر فەرمانبەرانى عێراقدا بەردەوام بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى سێشەممە 20ى شوبات، دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانى عێراق بۆ هەمان مانگ دەستى پێکرد و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەیشدا 618 ملیار دینارەکە بگاتە هەرێمى کوردستان و مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش دابەش بکرێت.


PM:12:16:22/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت