نرخی نه‌وت له‌ به‌رزیدا جێگیره‌


وێستگه‌نیوزـ

نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ به‌رزیدا به‌ جێگیری ماونه‌ته‌وه‌ و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 22ی شوباتی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌ 83 دۆلار و 23 سه‌نته‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 78 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان نرخی زێڕ به‌ دوو هه‌زار و 29 دۆلاره‌.


AM:08:19:22/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت