په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەك له‌ باره‌ی شوێن و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كان بۆ خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە بڵاودەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەكەینەوە، لە رێگەی ئەم لینكەوه‌ بەپێی پارێزگاكان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوە بەراییەكان (تمهیدی) بزانن".

ده‌شڵێت: "بۆیە داوایان لێ دەكەین رۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە 3ی ئازاری 2024، كاتژمێر (1:00)ی دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەكانیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)".

ئەوەشی خستوه‌تەروو: "لەكاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە بەزووترین كات سەردانی پەروەردەی خۆتان بكەن بۆ ڕاستكردنەوەی زانیاریەكان".


PM:06:13:21/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت