"له‌ كه‌لار به‌ندكراوێك هه‌ڵهات"


وێستگه‌نیوز-
له‌ شاری‌ كه‌لار به‌ندكراوێك كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌ده‌ست پۆلیس هه‌ڵهات.

رادیۆی‌ ده‌نگ له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌مشه‌و به‌ندكراوێك له‌كه‌لار كه‌ براوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، له‌ده‌ست پۆلیس هه‌ڵهات".

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ ناوی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ده‌ڵێت: "به‌ندكراوێك له‌ گرتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌ كه‌لار بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له‌وێ له‌ده‌ست پۆلیسه‌كان هه‌ڵهاتووه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێت: "تائێستا به‌ندكراوه‌ هه‌ڵهاتووه‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان رووداوه‌كه‌ سه‌عات نۆ و نیوی ئه‌مشه‌و روویداوه‌ و به‌ندكراوه‌كه‌ به‌ پۆلیسه‌كانی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بچێته‌ ته‌والێت، ئه‌وانیش رێگه‌ی ده‌ده‌ن و كه‌له‌پچه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌، كۆتا جار راده‌كات و له‌ دیواری پشته‌وه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ هه‌ڵهاتووه‌".


AM:12:01:21/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو