نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات: دانیشتوانی غه‌ززه له برسا ده‌مرن
وێستگه‌نیوز-
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاواره‌كان له باكوری غه‌ززه؛ كه له ریزی درێژدا راوه‌ستاون، تاكو تۆزێك شۆربا یان كه‌مه‌كێك برنجیان ده‌ستبكه‌وێت، وایكرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ جاری دووه‌م هۆشداری له بوونی تارمایی برسییه‌تی بدات؛ كه باڵی به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراودا كێشاوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20ی شوباتی 2024، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان، به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه، رووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه.
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، گه‌یاندنی یارمه‌تییه خۆراكییه‌كانی بۆ باكوری غه‌ززه راگرتووه، تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی كه‌رتی غه‌ززه، رێگه به دابه‌شكردنێكی سه‌لامه‌ت ده‌دات.
مه‌ترسی مردن به هۆكاری برسییه‌تییه‌وه
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه "بڕیاری راگرتنی ناردنی یارمه‌تییه‌كان بۆ باكوری غه‌ززه، هه‌ر وا به ئاسانی نه‌دراوه. چونكه رێكخراوه‌كه ده‌زانێت، ئه‌وه مانای تێكچوونی زیاتری بارودۆخی ئه‌وێیه و ژماره‌یه‌كی زۆرتری خه‌ڵك، به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه، روبه‌ڕووی مه‌ترسی مردن ده‌بنه‌وه".
پێشتر به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی، به‌ر له سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، ناردنی یارمه‌تییه خۆراكییه‌كانی بۆ باكوری غه‌ززه راگرت كه نزیكه‌ی چوار مانگه به به‌رده‌وام شه‌ڕی تێدایه. هۆكاری را‌گرتن و نه‌ناردنی یارمه‌تییه خۆراكییه‌كان، بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی سوپای ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بارهه‌ڵگرێكی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرده ئامانج. به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ستیكرده‌وه به ناردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان. وه‌لێ له‌و رۆژه‌وه، بارهه‌ڵگره‌كان تووشی "تاڵانكردن" ده‌بن، یان له‌لایه‌ن بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه ده‌كرێنه ئامانج، هه‌موو ئه‌وه‌ش له سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی "فه‌وزایه‌كی گشتگیر و تووندوتیژیدا" رووده‌دات.
دوێنێ دووشه‌ممه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریدا له‌وه‌ی كه‌می خۆراك و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌دخۆراكی و بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشییه‌كان، كۆمه‌ڵێك فاكته‌رن ره‌نگه ببنه هۆی "ته‌قینه‌وه" له ژماره‌ی مردنی منداڵه‌كان له غه‌ززه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه خۆراك و ئاوی چاك زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌كه‌ون و به‌شی هه‌ره زۆری منداڵه‌كان، به ده‌ست نه‌خۆشییه گواستراوه‌كا‌نه‌وه ده‌ناڵێنن.
به گوێره‌ی راپۆرتی یونسێف و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی، له غه‌ززه، رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار پێنچ ساڵه‌وه‌یه، لانی كه‌م له سه‌دا 90% یان به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی گواستراوه‌وه یان زیاتر ده‌ناڵێنن.
ئه‌مه له كاتێكدایه له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، رێژه‌ی له سه‌دا 70%ی منداڵه‌كان تووشی سكچوون بوون، واته به به‌راورد به ساڵی 2022، رێژه‌كه له سه‌دا 23% زیادیكردووه.
له رۆژی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه شه‌ڕی غه‌ززه ده‌ستی پێكرد، ئیسرائیل گه‌مارۆیه‌كی خنكێنه‌ری خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی كه‌مه‌كێك گه‌مارۆكه سوك بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاتنه ژووره‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كان له‌ده‌روازه‌ی ره‌فه‌حه‌وه، تا ئێستاش چه‌ندین به‌ربه‌ستی دێته‌پێش، چونكه ئیسرائیل ده‌ڵێت پێویسته پشكنین بۆ بارهه‌ڵگره‌كان بكرێت، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و له ده‌روازه سنورییه‌كه‌ی میسره‌وه بێنه‌ژووره‌وه.
PM:11:44:20/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت