شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و سه‌رمایه‌كی زۆر رووده‌كاته هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و سه‌رمایه‌كی زۆر رووبكاته ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به‌ھۆی كاریگه‌ری به‌رده‌وامی ھاتنی بارسته ھه‌وای لاوازی شێ‌دار له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ناوبه‌ناو بارانی كه‌م و مامناوه‌ند تا ئێواره‌ی شه‌مه‌ی داھاتوو 24/2/2024 به‌رده‌وامی ئه‌بێت له شوێن و ناوچه‌ی جیاجیادا و پله‌كانی گه‌رما له‌رۆژانی داھاتوو به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌م به‌رێژه‌ی 2 تا 3 پله به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و خێرای با له‌و ماوه‌یه‌دا له‌سه‌رخۆ ده‌بێت".
ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌وه 24/2/2024 كاریگه‌ری به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆی سیبیریا چالاك ئه‌بێت بۆ سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاتی ئێران و رۆژھه‌ڵاتی كوردستان. شه‌پۆلێكی به‌فر بارین و بارسته ھه‌وایه‌كی وشك و ساردی به‌ھێز ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستانیش به تایبه‌ت ناوچه سنوریه‌كان و شاخاویه‌كانی رۆژھه‌ڵات و باكوری رۆژھه‌ڵاتی ھه‌رێم به نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا و ھه‌ستكردن به‌سه‌رمایه‌كی زۆر و ھه‌ڵكردن و چالاكبوونی بای باكووری رۆژھه‌ڵات له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و ناوچه شاخاویه‌كانی پارێزگای ھه‌ولێر به‌خێرای 15 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا تا ھه‌ندێك كات بۆ زیاتر له 40 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا 27ی مانگ به‌رده‌وامی ئه‌بێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "سه‌باره‌ت به بارانبارین رۆژی شه‌مه 24/2/2024 نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی لاوازی ده‌ریای سوور كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سعودیه و باشووری عێراق له‌و ناوچانه‌دا كه‌ش ناسه‌قامگیر ئه‌بێت و ئه‌گه‌ری چالاكبوونی ھه‌وره بروسكه و لێزمه باران و ته‌رزه ئه‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته كورتخایانه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان".
ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه راشیگه‌یاندووه كه️ "به‌گشتی له 27 و 28 ی مانگه‌وه ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی به‌فر و بارانبارین به مامناوه‌ندی ئه‌بێت بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌راست كه بارانه‌كان زیاتر زستانه‌یی ئه‌بێت و كه‌ش سارد ئه‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كان".
PM:10:36:20/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت