كچێك به‌هۆی به‌ هه‌ڵه‌ خواردنه‌وه‌ی به‌نزین له‌ بری بیبسی گیانی له‌ده‌ست دا


وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی دوو شه‌ممه‌ 19ی شوباتی 2024، ناوچه‌ی ئه‌لمه‌ته‌رییه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای قاهیره‌، كاره‌ساتی خێزانێكی میسری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، تێیدا كچێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ، به‌ هۆی خواردنه‌وه‌ی به‌نزین كه‌ وایزانیوه‌ بیبسییه‌، له‌ نێو حه‌په‌سان و دۆشدامانی خێزانه‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌، به‌ گه‌شتنی منداڵه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ست پێده‌كات، له‌وێ پزیشكه‌كان دڵنیابوونه‌ته‌وه‌، له‌وه‌ی هۆكاری مردنی كچه‌كه‌ ژه‌هراویبوونه‌‌.

 پاشان كاتێك پۆلیس ده‌گاته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ به‌نزینی خواردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌رده‌رگای ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێدا نیشته‌جێ بووه‌، به‌نزینه‌كه‌ له‌ناو شوشه‌یه‌كی بیبسیدا بووه‌، منداڵه‌كه‌ وای زانیوه‌ شتێكه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، هه‌ڵیگرتووه‌ و خواردوویه‌تییه‌وه‌. ئیدی ته‌‌ندروستی به‌ته‌واوه‌تی تێكده‌چێت و دوای چه‌ندینجار رشانه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

دواتر ته‌رمی كچه‌ منداڵه‌كه‌، ره‌وانه‌ی مردوخانه‌ی زینهۆم ده‌كرێت كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی داواكاری گشتیدایه‌ و ئه‌وانیش بانگی خێزانی قوربانییه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

خێزانی كچه‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌، جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، كچه‌كه‌یان له‌ ده‌روازه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌دا یاری كردووه‌ و شو‌شه‌یه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نزینی تێدا بووه‌ و خواردوویه‌تییه‌وه‌. له‌ ئاكامی ئه‌وه‌دا ده‌بینن كچه‌كه‌یان كتوپڕ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌یگوێزنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام ئه‌و كۆچی دوایی ده‌كات و گومان له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن.


PM:10:17:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو