قوباد تاڵهبانی: پلەی مامۆستایانی شایسته بەرزدەکرێتەوە و وانەبێژانیش دەکرێنە گرێبەست
وێستگه نیوزـ
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی کۆبووەوە و رایگەیاند: لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرزدەکرێتەوە و وانەبێژانیش دەکرێنە گرێبەست.
ئهمرۆ یهكشهممه قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان له كۆبونهوهكهیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی باسی لە کێشەی مامۆستایان کرد.
قوباد تاڵەبانی وتی: "بڕیاری حکومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە کە؛ بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش بکرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت، بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ کردنی داوا رەواکانیان."
PM:05:57:19/02/2024
ئهم بابهته 2880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت