تێوه‌گلاوێک به‌ كوشتنی بەرێوەبەری كۆمپانیای دایوی كۆری له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی به‌سره‌ هه‌ڵات

‌ئه‌حمه‌د شایع

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌حمه‌د شایع، تێوه‌گلاو به‌ كوشتنی بەرێوەبەری كۆمپانیای دایوی كۆری له‌ بنكه‌یه‌كی به‌سره‌ هه‌ڵات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌حمه‌د شایع، له‌سه‌ر دۆسیه‌تی تاوانی مه‌ترسیدار داواكراوی دادگا بووه‌، به‌ڵام توانیویه‌تی له‌ گرتوخانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی جمهوریه‌ له‌ به‌سره‌ رابكات و هه‌ڵبێت.

ئه‌حمه‌د عه‌بدولواحید شایع، كاتژمێر 8ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ریی ئه‌فسه‌رێك و به‌پێی نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ گوایه‌ ته‌ندروستیی تێكچوه‌، به‌ڵام دواتر دیارنه‌ماوه‌و هه‌ڵاتووه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ده‌ڵێت ته‌له‌فۆنی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش داخراوه‌و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ و شایع كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دایو-ی كۆری له‌ 28ی شوباتی 2023 كه‌ ئه‌ركی بنیادنانی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی فاو-ی له‌ ئه‌ستۆدا بووه‌.


PM:03:49:19/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو