تەرمی چالاکوانی سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌در لەسەر شەقام دۆزرایەوە

‌ئەیسەر خەفاجی، چالاکوانی سەر بە رەوتی سەدر

وێستگه‌نیوزـ

دوای ئەوەی دوانیوڕۆی دوێنێ یەکشەممە، لەلایەن "هەندێک کەسی نەناسراوەوە" رفێندرا، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمی ئەیسەر خەفاجی، چالاکوانی سەر بە رەوتی سەدر، لەسەر رێگەی نێودەوڵەتیی بابل دۆزرایەوە.

دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە 19ی شوباتی 2024، لەلایەن "هەندێک کەسی نەناسراوەوە" رفێندرا، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 19-02-2024، تەرمی چالاکوانی سەر بە رەوتی سەدر، ئەیسەر خەفاجی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی بابل دۆزرایەوە.

میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویانکردووەتەوە، ئەو چالاکوانەی رەوتی سەدر کە چەکداری سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدریش بوو، لەرێگەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "لەندگروزەر" لە بابلەوە بەرەو بەغدا رفێندرابوو.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سەرایا سەلام کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی گشتیی سەرایا سەلام و بەرپرسی هەواڵگیری ئەو گرووپە چەکدارە گەیشتوونەتە بابل.


AM:11:36:19/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت